ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو: فشاری جه‌ماوەرمان له‌سه‌ر بوو، بۆیه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌مان نه‌كرد
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌به‌ر فشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ شاندنی پارتی كۆ ببنه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، به‌هۆی فشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه‌وه نه‌یانتوانویه به‌شداری كۆبوونه‌وه بكه‌ن، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی “ئێمه پێشتر داوامان له پارتی كردبوو، كه بۆ رازی كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان، كادیره ده‌ستگیركراوه‌كانمان ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانمان نه‌كرد”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئاشكرای ده‌كات، كه به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی، دژی هه‌ر جۆره دانیشتنێكن، له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و، “ئێمه ئه‌وه‌شمان زۆر له به‌رچاو نه‌گرت، به‌ڵام داوامان كرد، كه ئه‌ندامه‌كانمان ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام پارتی ئه‌و داوایه‌ی له به‌رچاو نه‌گرت”.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو: فشاری جه‌ماوەرمان له‌سه‌ر بوو، بۆیه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌مان نه‌كرد
0
Share.