بەرەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو: هەر چارەسەرێکی سیاسی بۆهەڵوەشاندنەوەی سەرۆکی پەرلەمان رەتدەکەینەوە

0

نوچەنێت

بەرەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو رایگەیاند، هەر چارەسەرێكی سیاسی لەلایەن هەر فراكسیۆنێك و كەسایەتیەكی سیاسی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرسی لادانی سەرۆكی پەرلەمان رەتدەكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 19-5-2016 بەرەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لەپێناو جێبەجێكردنی دەستوری عێراق و پارێزگارییكردن لە سەربەخۆیی دادگا بەرەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو، هۆشداریدایە ئەو فراكسیۆنە سیاسیانەی پەیوەستن بە پشكپشكێنە و هاوبەشی دەسەڵات كە بەهیچ شێوەیەك دەست لە بڕیارەكانی دادگای ئیتیحادی وەرنەدەن”.

بەرەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو دەڵێن “پەیامی هەموو فراكسیۆن و كەسایەتیەكانیش رەتدەكەینەوە، كە ئاماژە بە بوونی چارەسەری سیاسی بۆ پرسی یاساییبوونی دەستەی سەرۆكایەتی لادراو دەكەن، چونكە ئەو جۆرە پەیامانە بۆ دەستەی دادگا حوكمێكی پێشوەختەیە و پێشێلكردنی دەستور و دەستتێوەردانە لە كاروباری باڵاترین دەزگای دادوەری، هاوكات هەر دەستێوەردانێكی نێودەوڵەتی و هەرێمیش لە كارەكانی دادگای عێراقی رەتدەكەینەوە”.

فراكسیۆنی مواتین، كە سەربە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیە، رایگەیاند، پەرلەمانتارانی مانگرتوو شەرعیەتیان لەدەستداوە و ناتوانن رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان تەواو بكەن.

سەلیم شەوقی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی مواتین لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی “دەبێت پەرلەمانتارانی مانگرتوو دان بەوەدابنێن كە توانای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان نییە، چونكە رێژەی یاساییان بۆ تەواو ناكرێت، بەمەش شەرعیەتی خۆیان بە تەواوی لەدەستداوە”.

دوێنێ‌ چوارشەمە 18-5-2016 دادگای ئیتیحادی رۆژی 25ی ئەم مانگەی دیاریكرد بۆ بڕیاردان لەسەر یاساییبوونی دوایین دوو كۆبونەوەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی سەلیم جبووری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com