نوچەنێت
عومه‌ر چه‌لیك گوتەبێژی ئاک‌پارتی رایگەیاند: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی كاندیدی سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
عومه‌ر چه‌لیك گوته‌بێژی فه‌رمی ئاكپارتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی، بیناڵی یڵدرم-ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی ده‌ستنیشانكردووە و تاكه به‌ربژێریان ده‌بێت له دووه‌م كۆنگره‌ی نائاسایی پارته‌كه‌یان، كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 22-5-2016 سازبكرێت.
دوای راگه‌یاندنی به‌ربژێر بوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی، بیناڵی یڵدرم وتارێكی پێشكه‌شكردو ستایشی داودئۆغڵو كرد، به‌گه‌یاندنی ئاكپارتی بۆ ئه‌م ئاسته‌و رایگه‌یاند به‌ره‌و داڕشتنی ده‌ستوورێكی نوێی مه‌ده‌نی و گۆڕینی سیسته‌می سیاسی وڵات كارده‌كات.
یڵدرم رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و گوتی “توركیا له تیرۆر پاك و خاوێن ده‌كه‌مه‌وه‌و، په‌كه‌كه‌ی نه‌فره‌تی له‌ناو ده‌به‌م”.