سەرۆکی ئاژانسی زانیاری فەڕەنسا لە بارەی هێرشی نوێی داعش هۆشداری دەدات

0

نوچە-تسنیم

سەرۆکی ئاژانسی زانیاری ناوخۆیی فەڕەنسا، هۆشداری دەدات کە ئەم وڵاتە بە ئاشکرا لە لایەن داعشەوە کراوەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و بە ئەگەری زۆر داعش لە شوێنە قەرەباڵغەکانی فەڕەنسا، سەرلەنوێ کاری تەقینەوە ئەنجام بدات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، پاتریک کاڵوار سەرۆکی ئاژانسی زانیاری ناوخۆیی فەڕەنسا، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لیژنەی بەرگری نیشتمانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەگەری زۆر لە ئارادایە کە داعش هێرشەکانی خۆی بۆ سەر شوێنە قەرەباڵغەکان چڕتر و زیاتر بکات.

کاڵوار دەڵێت:زانیاریمان لایە کە داعش خەریکی پلانڕێژییە بۆئەنجام دانی هێرشی زۆرتر، بۆ ئەم مەبەتەش پشتی بە تیرۆریستەکانی ناوچەکە بەستووە.

سەرۆکی ئاژانسی زانیاری فەڕەنسا، ئەوە دەخاتە روو کە داعش لە بەرەکانی شەری عێراق و سوریا تووشی شکست هاتووە، هەر بۆیە لە پلانی دایە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستانە و بە ئەنجام دانی هێرشی زۆرتر وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بکاتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com