نوچە-شفقنا
بانکی ناوەندی لوبنان رایگەیاندووە، لە مەسەلەی گەمارۆ داراییەکانی سەر حزبوڵڵای لوبنان ناچارە هاوکاری ئەمریکا بکات.
بە پێی یاسای گەمارۆ داراییەکانی سەر حزبولڵای لوبنان، کە لە لایەن ئەمریکاوە دانراوە هەر کەس ولایەنێک لە هەر ئاستێکدا بێت لە ئەگەری دانوستان، بەشداری یان مامەڵەی دارایی لە گەڵ حزبولڵا، لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی دەخرێتە سەر.
ریاز سەلامە، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی لوبنان رایگەیاندووە ئەم بانکە ناچارە پەیوەست ببێی بە یاسای گەمارۆکانی سەر حزبولڵا، لە غەیری ئەم حاڵەتەدا لە سیستمی دارایی جیهان دەردەکرێ.