نوچە-رادیۆ فەردا
دادوەری دادگایەکی سەربازی لە لوبنان، رۆژی چوارشەممە ١٨ی مای ،١٠٦ کەسی بە تاوانی بەشداریکردن لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوو ساڵ لەمەوبەر لە نێوان سوپا و ئیسلامگەراکانی ئەم وڵاتە بە سزای لەسێدارەدان مەحکوم کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا و، لە زاری سەرچاوەیەکی دادوەری لوبنان هاتووە: دادوەر”نەجات ئەبو شاکرا”٧٣ پیاوی سوری،٣٢ کەسی وبنانی و کەسێکی فەلەستینی بە تاوانی ئەندامەتی لە رێکخراوە تیرۆریستیەان و هەروەها کوشتن و هێرش کردنە سەر سەربازان وپۆلیسی لوبنان لە شاری عەرسال بە سزای لەسێدارەدان مەحکوم کردووە.
بە پێی ئەم راپۆرتەی،٧٧ کەس لە تۆمەتباران ئێستا لە زینداندان، بەڵام ٢٩ کەسی دیکە کە هێشتا دەستبەسەر نەکراون بە سێوەی غیابی سزای مەرگیان بۆ دیاری کراوە.
یەکێک لە حوکم دراوەکان “ابو مالک التالی”سەرکردەی گروپی”القلمون”ی سوریایە کە سەر بە رێکخراوی قاعیدە و بەرەی نوسرەیە.