نوچە-رادیۆ فەردا
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بۆ یەکەمین جار سیستمی بەرگری موشەکی خۆی کە ناسراوە بە”موشەکی ئاسنین”، لە سەر عەرشی کەشتیەکانی ئەم وڵاتە بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، ئاریەل شیر فەرماندەی سیستمە عەمەلیاتیەکانی هێزی دەریایی ئیسرائیل لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە لە میانەی مانۆڕێکی سەربازی کە لەم دواییانە بەرێوەچووە ئەم سیستمە بەرگریە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر لە موشەکەکان بکاتە ئامانج.
ئیسرائیل لە هەرێمی دەریایی خۆی خاوەنی چەندین دامەزراوەی ستراتیژیە، کە یەک لەوان دامەزراوە گازیەکانی ئەم وڵاتە، کە مەترسی ئەوەیان لە سەرە کە بکرێنە ئاماننجی موشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان.
ئیسرائیل لەم ساڵانەی دوایی بەرەدوام بووە لە داڕشتن و پەرەپێدان بە سیستمی بەرگری موشەکی و، جێگیر کردنیان لە سەر کەشتیە سەربازیەکانی.