ئوسامە نوجێفی: عیراق دەوڵەت نییە

0

نوچەنێت

سەرۆکی یەکێتیی هێزە عێراقییەکان و جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، پابەند نەبوونی حکوومەتی عێراق بە دەستووری وڵات، کورد بەرەو جیابوونەوە دەبات.

ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی یەکێتیی هێزە عێراقییەکان، کە کوتلەیەکی پێکهاتەی سوننەکانە لە پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)دا رایگەیاندووە، کە حکوومەتی عێراق ئێستاش بە گیانی تاکحزبی و تاکڕەویی تائیفی بەڕێوەدەبرێت.

ئوسامە نوجەیفی باسی لەوەش کردووە، کە حکوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانی لە رێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و، نموونەش بە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و نەناردنی بەشی پێشمەرگە لە جبەخانەی سەربازی، دەهێنێتەوە.

جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە حکوومەتی عێراق پابەندی دەستوور نەبووە، کە چارەسەری ناکۆکییەکان لەبارەی دارایی و سەربازییەوە دەکات، بۆیە کورد پەنای بردووەتە بەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و جیابوونەوە لە عێراق.

ئوسامە نوجەیفی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عێراق وەک دەوڵەت ”ون“ـە و نەماوە و کە لە کاتێکدا خەڵک لەسەر شەقام چەکی بەدەست بێ، چەند شارێک لە ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعشدا بێ، یاسا نەبێ و خەڵک بە ئاسانی بڕفێندرێت، مانای وایە “عێراق دەوڵەت نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com