نوچەنێت
فڕۆکەکە 56 سەرنشین و 10 کارمەندی دەستەی فڕۆکەوانی فڕۆکەکەی هەڵگرتووە و، تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیجێبت ئەیر-ە و کۆمپانیاکەش رایگەیاند ” رەنگە فڕۆکەکە کەوتبێتە نێو دەریاوە.”
بەپێی گوتەی بەرپرسێک لە کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکە، فڕۆکەکە لە گەشتی ژمارە
MS804 بووە و، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی شار دو گۆل لە پاریسەوە بەرەو فڕۆکەخانەی قاهیرە دەچوو کاتێک کاژێر 02:45ی تەواو پەیوەندی لەگەڵ رادار پچڕاوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی میسر (ئیجێبت ئەیر) هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکەکە لە مەودای 16 کیلۆمەتری پاش گەیشتن بە ئاسمانی میسر ونبووە و، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەو وڵاتەش بە راگەیاندنەکانی گوت، فڕۆکەوانەکە هیچ پەیامێکی هۆشداریی نەناردووە و تیمەکانی گەڕان بەدوای فڕۆکەکەدا نێردراون بۆ ئەو شوێنەی تێیدا فڕۆکەکە پەیوەندی بە رادارەوە پچڕاوە.