نوچه‌نێت-وه‌ته‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پله باڵای عێراق رایگه‌یاند، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی شه‌ڕی ئازاد كردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش شكستخواردوون تا ئێستا، ئه‌وه‌شی گوت ” هه‌نگاوه‌كان ته‌نها له گرتنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێكدا كورتكراونه‌وه و ئه‌ویش جارێكی‌تر تیرۆرسته‌كان گرتویاننه‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ وه‌ته‌ن دەڵێت ” داعش توانای زۆری هه‌یه بۆ مینڕێژ كردن و ته‌قاندنه‌وه، ته‌نانه‌ت توانای له حكومه‌تی عێراقیش زیاتره، پێموایه عێراق پێویستی به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌بێ ئه‌و سوپای عێراق هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو نابینێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گرتنه‌وه‌ی تكریت روویدا”.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ئاشكرای كرد، كه دانیشتوانی موسڵ ئازاری زۆر ده‌چێژن به‌ده‌ست كاره توندوتیژییه‌كانی داعشه‌وه به به‌راورد به مانگه‌كانی سه‌ره‌تای داعش له‌و شاره، كه رێژه‌یه‌ك له خۆشگوزه‌رانی تێدا فه‌راهه‌م كردبوو به ئامانجی راكێشانی هاوڵاتیان به‌لای خۆیدا.