نوچە-ئیسنا
سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، وێڕای خستە داواکاری خۆی بۆ قبووڵکردنی چارەسەری”دوو وڵات”لە لایەنی ئیسرائیلەوە، ئامادەیی لایەنی فەلەستینی بۆ تووێژ لە گەڵ ئەم وڵاتە بۆ دیاریکردنەوەی سنوورەکان راگەیاند.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەلەستین، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە رێورەومی پیشوازی کردن لە شاندی پارتی مێرتیسی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی موشی راز، سکرتێری ئەم پارتە، داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیل دەکات کە پرۆژە و چارەسەری دوو وڵات بۆ وەدیهێنانی ئاشتی لەم وڵاتە قبووڵ بکەن و هاوکات دەشڵێت ئامادەین دەربارەی دیارکردنی سنوورەکان لە گەڵ ئیسرائیل بکەوینە وتووێژەوە.
عەباس هاوکات خوازیاری پێکهاتنەوەی دووبارەی لیژنەی سێ قۆڵییە و دەڵێت:لایەنی ئەمریکی لە نیوانماندا دادوەری بکات،عەباس پێداگری لە سەر پێکهێنانەوەی لیژنە سی قۆڵیەکە دەکات و دەڵێت ێویستە روون بێتەوە کە کام لایەن تووشی هەڵە وکەم کاری بووە.
سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، بە ئاماژەدان بە پرۆژەی فەرەنسا دەڵێت: پشتگیری پرۆژەی پێشنیاری فەرەنسا دەکەن بۆ پێکهێنانی کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی ئاشتی، چونکە خوازیارین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسایەتی خۆی بەرامبەر بە ناکۆکی و کێشەکانی نیوان دوو لایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینی لە ئەستۆ بگرێ .عەباس هیواداریش دەردەبرێ کە ئەم پرۆژەی فەڕەنسە کێشەی نێوان دوو وڵاتە چارەسەر و یەکلا بکاتەوە.