نوچە-شفقنا
ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، لە زاری روانگەی مافەکانی مرۆڤەوە دەڵێت داعش لە لیبیا کوشتاری بە کۆمەڵی ئەنجام داوە.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەواڵلێکدا رایگەیاند دەوڵەتی ئیسلامی داعش، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی لە شاری سێرتی لیبیا لە ناو بردووە.لە خولی نوێی کوشتاری داعش، لانی کەم ٤٩ کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم شارە بە تۆمەتی جیاوز لەوانەی کوفران و جاسوسی لە لایەن ئەم گروپەوە کوژراون.
روانگەی مافەکامی مرۆڤ، کە لە شاری نیۆیۆرک جێگیرە هەروەها رایگەیاندووە کە لە مانگی فێوریەی ٢٠١٥وە خەڵکی شاری سێرت بە هۆی تاوان و جینایەتەکانی دەسەڵاتدارانی داعشەوە لە قەیراندا دەژین. بە تایبەتی لە رووی خۆراک و دەرمانەوە.