نوچە-دیپلماسی ایرانی
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت، مۆسکۆ بە شێوی سنوردار داعشی کردۆتە ئامانج و زۆربەی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی سوریا بووە.رایس جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا شەرعییەتی خۆی لە دەست داوە.
سۆزان رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ سی.ئێن.ئێن هەروەها رایگەیاندووە کە ئەمریکا وروسیا دەربارەی شکست دانی داعش هاوڕان، ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ تەرکیزی کردۆتە سەر پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد.
رایس دەڵێت، کە جیاوازی و ناکۆکی لە روانگەی ئەمریکا وروسیا تەنها لە دۆسیەی سوریادا نییە، بەڵام تەرکیز دەکەینە سەر ئەو بابەتانەی کە ئەگەری رێککەوتن لەبارەیانەوە زۆرە.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت:روسیا لە لاوازکردنی داعش بەشدارە، بەڵام بە شێوەیەکی بەربڵاوتر لە هەوڵدایە پێگەی ئەسەد بەهێز بکات.
سۆزان رایس لە بەشێکی دیکەی تووێژەکەی دەڵێت:رامان وایە کە ئەسەد لە دوای کوستنی سەدان هەزار کەس لە هاووڵاتانی شەرعییەتی خۆی لە دەست داوە ودەبێ ماڵئاوایی لە دەسەڵات بکات.