سندوقی نێودەوڵەتی دراو هۆشداری دەداتە ئیران کە پشتت بە داهاتی نەوت نەبەستێ

0

نوچە-بی بی سی

بەرپرسیکی باڵای سندوقی نیودەوڵەتی دراو(ئای. ئێم. ئێف)هۆشداری دەداتە بەرپرسانی ئێرانی، کە بۆ گەشەکردنی ئابووری ئەم وڵاتە پشت بە داهاتی نەوت نەبەستن.

دەیڤید لیپتۆن، جێگری ئای.ئێم.ئێف رۆژی سێ شەممە ١٧ی مەی، لە بینای بانکی مەرکەزی ئێران گوتی، ئەم وڵاتە لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆکان دەرفەتیکی لەباری بۆ رەخساوە کە تێکەڵ بە ئابووری جیهانی ببێتەوە.

لە کاتی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینی، تاران رێژەی هەناردەی نەوتی خۆی گەیاندۆتە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژدا.

جێگری سندوقی نیودەوڵەتی دراو، لە سەردانی دوو رۆژەی بۆ تاران بە بەرپرسانی ئەم وڵاتەی رایگەیاندووە، کە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان، ئەم  وڵاتە نابی تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێ.

ئای.ئێم ئێف لە ئێران، پلانی ئابووری نییە و تەنها بە شێوەی نافەرمی  راوێژکاری  وهاوکاری تەکنیکیی ئەم وڵاتە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com