نوچە-رادیۆ فەردا
دەوڵەتی ماڵدیڤ رایگەیاند، دوای ٤٠ ساڵ پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دادەخات.
بە گوێرەی راگەیێندراوی دەوڵەتی ماڵدیڤ، کە شەوی سێ شەممە ١٧ی مەی بڵاو کرایەوە، ئەم بڕیارە بە هۆی سیاسەتە زیانبارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ئاشتی و تەناهی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکراوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، ئەم بڕیارەی ماڵدیڤ بۆ داخستی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی لە گەڵ ئێران، بۆ نزیکتربوونەوەی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە لە وڵاتی سعودیە، دەگەڕێتەوە.
ریاز ساڵی رابردوو باڵوێزخانەی خۆی لە ماڵدیڤ کردەوە.