روسیا  و ئەمریکا ئەنجامی دانیشتنی ڤییەنا ئاشکرا دەکەن

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: وتووێژی وڵاتانی زلهێزی جیهان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە هەلومەرجی کۆتایی هێنان بە شەڕ لەم ولاتە بگۆردرێت بۆ ئاگربەستێکی فەرمی. هاوکات وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت وڵاتەکەی  پشتیوانی لە بەشار ئەسەد ناکات.

جۆن کێری لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سێرگی لاڤرۆف، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا جەختی لەوە کردەوە، کە ئێران و روسیا کارتی گوشارن بۆ سەر دەوڵەتی ئەسەد کە خۆی لە گەڵ واقع و هەلومەرجی ئێستای روسیا بگونجێنێت.

کێری لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا لە سوریا کارتی گوشاری بە دەستەوەیە یان نا؟ دەڵێت: ئەگەر پێتان وایە ئەمریکا لە سوریا کارتی گوشاری بە دەستەوە نییە لە هەڵەدان.

کێری ئەوە دەخاتە روو، کە  ئەگەر ئەسەد پێی وایە بژاردەیەکی دووەم وەک جێگرەوەی بوونی نییە، دیسانەوە هەڵەیەو ئەمە گومانێکی بێ بنەما و مەترسدارە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیدەکاتەوە: کارتی گوشار ئەوەیە کە ئەم شەڕە بۆ ئەسەد و خەڵکی سوریا بە بی گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی، کۆتایی پێنایەت.

روسیا:ئێمە پشتگیری لە ئەسەد ناکەین

لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ سێ شەمەم . سێرگی لاڤرۆف رایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتگیری بەشار ئەسەد ناکات، ئەوەی دەیکات شەڕە لە دژی تیرۆریزم.

لاڤرۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی تەنها پشتگیری یەک کەس ناکات.لە دانیشتنی ئەمڕۆ کە بۆ مەبەستی چارەسەری قەیرانی سوریا بەرێوەچوو، ئەمریکا  وروسیا  لە سەر ئەوە رێککەوتن کە ئەگەر هەر کام لە لایەنەکانی بەشدار لە وتووێژەکانی ئاشتی، ئاگربەستی ئیستای سوریا پێشێل بکات، ئەمریکا  و روسیا پشتگیری لێنەکەن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ئەمڕۆ رایگەیاند کە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە مانگی داهاتوو لە جنێف درێژەی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com