یەکێتی: ده‌بوو یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رۆشییان بۆ ئاشتی و به‌رقه‌راریی دیالۆگ مه‌رجی پێشوه‌ختیان نه‌بووایە
نوچەنێت
وته‌بێژێك به‌ناوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گفتوگۆ‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان برایانی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمان و برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌ده‌ستپێشخه‌ری مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌بچێت، كه جه‌نابی مام جه‌لال-یش قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كه كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی وه‌فدی یه‌كگرتوو، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامنه‌درا، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی برایانی یه‌كگرتوو مه‌رجی پێشوه‌ختیان هه‌بوو.
ئێمه وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌میشه په‌رۆشی ئاشتی و پێكه‌وه‌یی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانین و پێمان خۆش‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه بێ هیچ جۆره ته‌گه‌ره‌یه‌ك سازبكرایه، چونكه گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن تاكه رێگه چاره‌ی دروست و ره‌وای چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانه، به‌تایبه‌تیش كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان، بۆیه ته‌گه‌ره دانان به‌هه‌ر بیانووییه‌كه‌وه بێت له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئاوه‌ها كه ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدان و مژده‌ی سه‌ركه‌وتنیشی بوون، ناڕه‌وایه‌و خزمه‌تی بارودۆخی ئاساییكردنه‌وه ناكات و به‌ڵكو كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بو برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رۆشییان بۆ ئاشتی و به‌رقه‌راریی دیالۆگ مه‌رجی پێشوه‌ختیان نه‌بوایه، تا بتوانرێت به‌سه‌لیقه‌و ورد‌و هه‌ردوولاو پشتیوانی هه‌موو لایه‌كی دڵسۆز، دانیشتنێكی به‌رهه‌مدار ئه‌نجام بدرایه به تایبه‌تی له دانیشتنه‌كه‌دا، برایانی یه‌كگرتوو ده‌یانتوانی، هه‌ر مه‌رج و داخوازییه‌كیان هه‌بوایه روبه‌روو باشتر داوای بكه‌ن، هه‌تا داخوازییه‌كانیشیان جێبه‌جێ نه‌كرایه، رێك نه‌كه‌وتنایه