نوچە-ئیسنا
رێکخراوی قاعیدە داوا لە ئەندامانی خۆی دەکات، کە بە مەبەستی زەبرلێدان لە ئابووری ئەمریکا ،بیل گەیتس سەرمایەداری بەناوبانگی ئەم وڵاتە تیرۆر بکەن.دوایین ژمارەی گۆڤاری ئۆنلاینی”ئینسپایێر” کە لە لایەن رێکخراوی قاعیدەوە بە زمانی ئینگلیزی بڵا ودەکرێتەوە، لە وتارێکدا بە ناونیشانی”شۆڕشی چەقۆ، بەرەو ئەمریکا” تیشکی خستۆتە سەر تیرۆرەکان و ئەم تیرۆرانەی بە “ستراتیژی جیهادی پیرۆز”وەسف کردووە.
لە وتارەکەدا هاتووە، کە دەبێ تیرۆرەکان کەسایەتیە ئابوری ، فەرهەنگی و هەروەها کەسایەتیە شوێندانەرەکان بکەنە ئامانجی خۆیان.
گۆڤارەکە وێنەیەکی بیل گەیتسی وەک دامەزرێنەی کۆمپانیان مایکرۆسۆفت و بلۆمبێرگی وەک شارەداری پێشووی نیۆیۆرک بڵاو کردۆتەوە، کە دەبێ بکرێنە ئامانجی تیرۆرەکان.
گۆڤارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەرکی سەرشانی موسوڵمانانە کە لە وڵاتانی خۆیان دژ بە ئەمریکیەکان بوەستنەوە و تەنها ترساندن و نانەوەی دڵەڕاوکێ وهەرەشەی تیرۆرکردنی خاوەن کۆمپانیاکان دەبێتە هۆی زەبرلێدان لە ئابوری ئەمریکا.