داعش لە موسڵ ژنێک و ٢٠ گەنجی بەردباران کرد

0

نوچە-شفقنا

سەرچاوەکانی ئاگادار لە عیراق باس لە بەردباران کردنی ژنێک و ٢٠ گەنجی شاری موسڵ دەکەن، دەڵێن ئەم کەسانە بە تۆمەتی ئەنجامدانی پەیوەندی نامەشروع لە لایەن داعشەوە بەردباران کراون.

بە گوێرەی راپۆرت کەناڵی هەواڵی”ئار تی عەرەبی”روسیا، سەرچاوەکانی ئاگادار لە پارێزگای نەینەوا لە باکوری رۆژئاوای عێراق رایانگەیاندووە، کە هێزەکانی داعش لە شاری موسڵ، ناوەندی ئەم پارێزگایە ژنێک و ٢٠ گەنجیان بە تۆمەتی لەشفرۆشی و پەیوەندی نامەشروع بەردباران کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، پێش لە بەردباران کردنی ئەم کەسانە لە بەر دیدی خەڵکی شارەکە، یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنی داعش حوکمی “دادگای شەرعی ویلایەتی نەینەوا”ی خوێندۆتەوە.

تەرمی ئەم  ٢١ کەسە گوازراونەتەوە بۆ بەردەم مزگەوتی ئەلزەهرا لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com