نرخی نەوت گەیشتە سنوری 50 دۆلار

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 17-5-2016،  نرخى نەوت بەرز بووەوە و بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 49 دۆلار و 45 سەنت لە بازاڕەکانى جیهاندا مامەڵەى پێوەکرا.
هەرچى نەوتى خاوى ئەمریکییە بە 48 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014وە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کردووە و لەسەرەتای ئەمساڵیشدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 27 دۆلار دابەزی کە ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، لە سەرەتای مانگی رابردووشدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com