نوچەنێت
ئاگرێك لە نهۆمی حەوتەمی بانكی ناوەندی عیراق لەبەغدا ئەمڕۆ سێشەممە كەوتۆتەوە و دوای چەند خولەكێك كۆنتڕۆڵكرا.
بانكی ناوەندی لەبەیاننامیەكدا رایگەیاند، ئاگرەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆردی كارەبایی تایبەت بە سیستەمی ساردكەرەوەی چێشتخانەی بانكی ناوەندی لە نهۆمی حەوتەم كەوتووەتەوەو دوای چەند خولەكێك كۆنتڕۆڵكراوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێ بكەوێتەوە.
هاوكات، سەعد معن وتەبێژی بەناوی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباییەوە روویداوە دوای چەند خولەكێك كۆنتڕۆڵكراوەو زیانی نەبووە.
بانكی ناوەندی عیراق بارەگای سەرەكی لە شەقامی رەشیدی بەغدایە و چوار لقی هەیە، لە ساڵی 1947 دامەزراوە.