نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا
ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری روس نەوت دەڵێت “ئۆپێک مردووە”.
روسیا و ئۆپێک دوو رکابەری جددی لە بازاڕی نەوت هەژمار دەکرێن. بەڵام بە هاتنی نەوتی بەردی ئەمریکا بۆ بازاڕ، مۆسکۆ بڕیاریدا بۆ سنووردارکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە بازاڕی جیهانی لە گەڵ ئۆپێک هاوکاری بکات.
هیواکانی روسیا بە ئۆپێک ئەو کاتە لە ناوچوو کە سعودیە رایگەیاند، ئێرانیش دەبێ پەیوەست ببێت بە سنووردارکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت. دژایەتی ئێران لە گەل ئەم پێش مەرجەی سعودیە بووە هۆی شەرمەزاری مۆسکۆ لە بازاڕی جیهانی نەوت.
بەڕێوەبەری روس نەوت، بە بێزنێز ئینسایدەری گوتووە، کە کۆمپانیای روس نەوت هەر لە سەرەتاوە لە دژی ئەم هەنگاوەی روسیا بووە و لە زۆر رووەوە گومانی لە سەر بووە.
ریازیش دەزانێت ئۆپێک مردووە و، لە پلانی دایە خۆی لە تووشبوون بە نەوت رزگار بکات. بەڕێوەبەڕی کۆمپانیای نەوتی سعودی ئارامکۆ ئاشکرای کردووە، کە سعودیە لە پلانیدایە رێژەی بەرهەمهێنانی گازی خۆی لە 10 ساڵی ئایندەدا دوو بەرابەر بکاتەوە.
لە ئەگەر درێژەکێشان و بەردەوامبوونی سعودیە لە بەرهەمهێنانی نەوت تا ئاستی 10 ملیۆن و 270 هەزار بەرمیل لە رۆژدا، دەکرێ بگوترێت کە ئەندامانی دیکەی ئۆپێکیش هەرکامەیان بە جیا رێگای خۆیان دەگرنە بەر.
کەوتنی ئۆپێک، لە کاتێکدا سعودیە بکات بە رکابەرێکی جددی بۆ گازی روسیا، بە دڵنییایەوە بۆ مۆسکۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە. لەم رووەوە ئەگەری بەهێز ئەوەیە کە “ئۆجێک”یان وڵاتانی هەناردەکەری گاز ببێتە جێگرەوەی ئۆپێک.
بە دڵنیاییەوە ئۆپیك شکۆی جارانی نامێنێ.