نوچەنێت-شفقنا
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی مەی وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچەیی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا کۆدەبنەوە و سەبارەت بە دۆسیەی سوریا و رێکارەکانی پێشگرتن لە خوێنڕێژی و شەڕ لە سوریا باس و گفتوگۆ دەکەن.
لەم دانیشتەندا، کە لە ژیر ناوی کۆبوونەوەی گروپی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە سوریا بەڕێوەدەچێت،17 وڵات و 3 دامەزراوەی نێودەوڵەتی تیایدا بەشدار دەبن. کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە.
راگڕتنی بە پەلەی شەڕ و پێکدادانەکان و ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان لە سەرەکیترین تەوەرەکانی دانیشتنی ڤییەنا دەبن.