نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت گروپی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق نزیک بە نیوەی قەڵەمرەوی خۆی لە دەستداوە.
پیتێر کوک، وتەبێژی وەزارەتی بەگری ئەمریکا رۆژی دووشەممە 16ی مەی رایگەیاندووە، کە لە چەند هەفتەی رابردوودا داعش زیاتر لە 45%ی قەڵەمڕەوی خۆی لە عێراق لە دەستداوە.
بە گوێرەی ئەم بەرپرسەی پێنتاگۆن،داعش لە سوریا 16% بۆ 20% لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی خۆی پاشەکشەی کردووە.
داعش لە ساڵی 2014 بەشێکی بەرچاو لە ناوچەکانی سوریا و عێراقی کۆنتڕۆڵ کرد. لە ئێستادا چەند شارێکی گەورەی وەک موسڵ، فەلوجە و رەقەی لەم وڵاتانە بە دەستەوەیە.