نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
شێخ فاروق زوفێری وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری سوننه و ئه‌ندامی ئه‌میندارێتی گشتی هاوپه‌یمانی هێزه سوننه‌كانی عێراق، به‌رپرسیارێتی وێرانكردنی پاڵاوگه‌ی بێجی و كارگه‌ی غازی تاجی خسته ئه‌ستۆی ئێران و گوتی ” بگه‌ڕێن سودمه‌ند له‌م كاره كێێه و بكه‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت”، ئه‌م وتانه‌ی زوفێری له میانه‌ی كۆمێنتی له‌سه‌ر به ئامانج گرتنی پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كانی ناوچه سوننه نشینه‌كان دێت، وه‌ك پاڵاوگه‌ی بێجی و كارگه‌ی غازی تاجی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه سودمه‌ندی گه‌وره له ته‌قاندنه‌وه‌ی كارگه‌ی غازی تاجی ئێرانه، چونكه به‌مه خواست له‌سه‌ر غازی ئێران زیاد ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه ته‌قاندنه‌وه‌ی كارگه‌كه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان ئێران و حكومه‌تی به‌غدا بۆ هاورده كردنی غازی ئێران، به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی عێراق له غاز.
زوفێری ده‌پرسێت: ئایا تا ئێستاش هه‌ر خه‌وتوون؟ هه‌روه‌ها وتی كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له وێرانكردنی ئه‌و پرۆژانه هاوڵاتی هه‌ژاره، كه ڕاسته‌وخۆ نرخی بتڵێك غاز له 5 دۆلاره‌وه بۆ 23 دۆلار به‌رز بوه‌وه.