نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی سعودیە لە زاری بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە رایگەیاندووە، کە تەنها کاتێک رۆڵی بنیاتنەریان لە وتوووێژەکانی ئاشتیی سوریادا دەبێت کە دوو مەرج لە بەرچاو بگیردرێت: یەکەم بەشار ئەسەد، دووەم ئێران
بە گوێرەی میدیاکان، جۆن کێری رۆژی یەکشەممە 15ی مەی بە سەردانێک گەیشتە جەددە و لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
دەگوترێت جۆن کێری لەم سەردانەیدا هەوڵی تەواوی داوە، روانگەکانی واشنتۆن و سعودیە سەبارەت بە قەیرانی سوریا لە یەکتر نزیک بکاتەوە.
رۆژنامەی سعودی:الغرب”چاپی لەندەن لەم بارەوە نوسیویەتی، رەفتار و هەڵسوکەوتی وڵاتانی عەرەبی کەداو و سعودیە ئەو راستییە دەردەخات، کە هەڵوێستیان بەرامبەر بە قەیرانی سوریا لە گەڵ سیاسەت وهەڵوێستی ئەمریکا جیاوازی بەرچاوی هەیە.وڵاتانی عەرەب لە سەر رۆشتنی ئەسەد پێداگری دەکەنەوە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەم بارەوە بە شێوەی رابردوو هیچ جۆرە پێداگرییەکی نییە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، سەردانەکانی کێری بۆ وڵاتانی عەرەبی و دیداروکۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتانە پێش لە دانیشتنی ڤییەنا بە بەشداری ئێران و روسیا تاکو ئێستا نەیتوانیوە روانگەی ئەمریکا وعەرەبەکان لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی سوریا لێک نزیک بکاتەوە.
دوای دیدارەکەی دوێنێێ کێری لە گەڵ شای سعودیە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای دەربڕی کە وەستاندنی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان لایەنە سوریەکان جێگیر ببێت و، یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان رەوانەی ئەم وڵاتە بکرێ.
سەرچاوە دبلپماسیەکان بە رۆژنامەی”الغرب”یان راگەیاندووە، سەردانەکەی کیری بۆسعودیە زۆر دڵخۆشکەر نەبوو.بە گوێرەی ئەم راپۆرتە سعودیە بە دوای گەرەنتی و دڵنیاییدا دەگەڕێ لەوەی کە بەشار ئەسەد،سەرۆککۆماری روسیا لە بازنەی دەسەڵات وەلابنرێ و هاوکاتلیژنەیەکی ئینتقالی دەسەڵات بە تێکڕای دەسەڵات و سەڵاحییەتەکانەوە کاروباری ئیدارە و ئەمنی و سەربازی وەئەستۆ بگرێ.
مەرجی دووەمی سعودیە بۆ ئەمریکا ئەوەیە، کە لە سوریا پێش بە دەسەڵاتی ئێران بگیردرێ، بە جۆرێک کە ئیران نەتوانێ دەسەڵاتی ناوچەیی خۆی لە ناوچەکە بە رێگەی سوریا و لوبنان پەرەپێبدات.
گریمانە دەکرێ ئەگەر سعودیە ئەم گەرەنتیانە لە ئەمریکا وەرنەگرێت و پێناچێ دژبەرانی سوریا لە خولی داهاتووی وتووێژەکانی سوریا بەشدار بن.
جێی ئاماژەیە، کە رۆژی سێ شەمەمە ١٧ی مای قەرار وایە لە ڤییەنا بە بەشداری چەند وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا، روسیا وئێران، دانیشتنێکی تایبەت بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەرێوەبچێ.