نوچە-رادیۆ فەردا
دوای کوژرانی لانی کەم ١٣ کەس لە هێزەکانی سوپای مازەندەران لە خان تومنای سوریا، ئەم هێزە بە پێی بڕیارێک ناردنی هێزی بۆ سوریا و عێراق راگرتووە.
هەواڵدەریی بەسیج رۆژی یەکشەمەمە ١٥ی مەی، ئەم هەواڵەی لە زاری یەکێک لە وتاربێژانی رێوڕەسمی رێزگرتن لە’شەهیدانی حەرەم”ی شاری ساری بڵاوکردۆتەوە.
کازمی وەک یەکێک لە “بەرگریکارانی حەرەم”ی سوریا ئەم هەواڵەی راگەیاندووە. ناوبراو بە نوێنەرایەتی لە فەرماندەکانی ئێرانی جێگیر لە سوریا بەشداری ئەم رێوڕەسمە بووە.
کازمی وێڕای ئاماژەدان بە کوژرانی ١٣ کەس کە شەڕڤانانی سوپای مازەندەران لە سوریا رایگەیاندووە: بە پێی بڕیاڕێک لە ئێستادا ناردنی هێزەکانی سوپای مازەندەران بۆ سوریا و عێراق راگیراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.