نوچەنێت
ئێوارهی ئهمڕۆ له شاری بهغدا د.فوئاد مەعسوم سهرۆك كۆمار و حەیدەر عەبادی سهرۆك وهزیرانی عێراق كۆبوونهتهوه.
بهپێی ڕاگهیهنراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق ئاماژه دراوه، كه ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 15-5-2016، فوئاد مەعسوم، سهرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە دكتۆر حیدەر عبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پێكەوە بەرەوپێشچونی دانووستانەكانی ئێستای نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و پێشهاتە سیاسییەكانی پەیوەست بە چارەسەركردنی قەیرانی ئێستا بۆ دانیشتن و كۆبوونەوەی پەرلەمانی یەكگرتوویان تاوتوێكرد .
ههروهك له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی رێوشوێنەكانی پەرەپێدانی ئامادەكارییەكان بۆ بەدیهێنانی سەركەوتنی زیاتر بەسەر گروپی تێرۆرستی داعشدا، پێویستیی خستنە گەڕی هەوڵی زیاتر بۆ رێگرتن لە دووبارە بوونەوەی دەستدرێژیی و پەلامارە تێرۆرستییەكان بۆ سەر هاووڵاتیان لە سەرتاسەری وڵات بە چڕ و پڕی باسكرا.
لەو راگەێنراوەدا ئەوە خراوەتەڕوو، كه گۆڕانكارییەكانی دانوستانی ئێستا لە گەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی پشتیوانیی دارایی پێویست بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی ئێستا و، بەو جۆرەی پەرە دەدات بە پرۆسەی گەشەپێدانی باری ئابووریی و دارایی وڵات، تەوەرێكی تری گفتوگۆكانی دیدارەكه بووه.