نەتانیاهۆ داوا لە جیهان دەکات پێشانگای هۆڵۆکاستی ئێران مەحکوم بکەن

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بەڕێوەچوونی کێبەرکێی  کاریکاتۆری هۆڵۆکاست لە ئێران رەخساندنی زمینەیە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەم رووداوە، داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کە ئەم هەنگاوەی ئێران مەحکوم بکەن.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، بنیامین نەتانیاهۆ کە رۆژی یەکشەممە ١٥ی مەی لە دانیشتنی هەفتانەی کابینەی دەوڵەتی ئیسرائیل، وێڕای ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی پێشانگای کاریکاتۆری هۆڵۆکاست لە تاران، گوتوویەتی: ئەمە ئینکار کردنی هۆڵۆکاستە .

نەتانیاهۆ ئێران بەوە تاوانبار دەکات، کە گاڵتە بە رووداوی هۆڵۆکاست دەکات و ئەمەش رەخساندنی زەمینەیە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەم رووداوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەم بارەیەوە داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کردووە کە بەرامبەر بەم هەنگاوەی ئێران بوەستنەوە و بە تەواوی مەحکومی بکەن.

بە گوێرەی هەواڵنێریی فارس، پێشانگای هۆڵۆکاست  کە ١٤ مەی دەستیپێکردووە و بڕیار وایە تا  کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com