نوچە.نێت
لە وەرزی هاویندا زۆرێکمان نیگەرانی پرچمان دەبین لە بەر گەرمای هاوین، شێداری، تیشکی سەرووەنەوشەیی.بەڵام دەتوانین ، پارێزگاری لە قژمان بکەین بە ، کەم بەکارهێنانی ووشکەرەوەی قژ”مجفف”.
٦ مانگ جارێک برینی سەرتاڵەکانی قژ. ئەوەش یارمەتی مانەوەی قژ دەدات بە جوانی بمێنێتەوەو تەنی نەبێتەوەو، نەوەرێت.
بەبەکارهێنانی کرێمی تایبەت ،کرێمی گویزی هندی یان الجوجوبا، مانەوەی بۆ چەند خولەکێک هەروەها مەساج کردنی پێستی سەر بۆ راگرتنی شێداری قژ.
داهێنانی قژ بە بەردەوامی بەشانەی دار یان شانەی تایبەت بۆ مەساج کردنی پێستی سەر.
بەکارهێنانی ماسکی تایبەت بۆ قژ.

