نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
عبدالسه‌لام مالیكی په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی ئیسڵاح، رۆژی یه‌كشه‌ممه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك و نوێنه‌ره‌كانییان بگرێت و ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه دوای “شكسته گه‌وره‌كه‌ی” له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تدا، له هه‌مان كاتدا داوای له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساش كرد به‌و پێیه‌ی كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانه، جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنه‌كه‌ی عه‌بادی كاندید بكات له ئه‌گه‌ری ده‌ستگرتنی به پۆسته‌كه‌یه‌وه.
مالیكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی ” له‌و دۆخه‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسی تێیدا گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست و په‌رله‌مان سست و ئیفلیج و لێكهه‌ڵوه‌شاوه، عه‌بادی به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، له ئه‌نجامی سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی ئه‌وه‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌م حاڵه‌ی ئێستایان گه‌یشتوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین جار له ده‌ستوور لایداوه، دواترینییان به‌ستنی دا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو به نایاسایی”.
هه‌روه‌ها دەڵێت ” عه‌بادی هۆكاری له‌تبوونی ناوماڵی شیعه و پارچه پارچه‌بوونی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بوو، به ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لاپه‌ڕه‌كانی تێكه‌ڵ كرد و له‌سه‌ر حیسابی لایه‌ك مه‌یلی به لایه‌كی تر ده‌دا له پێناو مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته ئه‌وه‌ی له وڵات‌دا ده‌گوزه‌رێت له داڕمانی ئابووری و ئه‌منی و ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كان”.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دەکات کە ” ده‌بێت عه‌بادی هه‌ست به بەشێكی كه‌می به‌رپرسیارێتی بكات و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، له ئه‌گه‌ری ملنه‌دانی بۆ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دووڕیانێك كه مێژوو تۆماری ده‌كات بۆ كۆتایی هێنان به‌و شكست و لێكهه‌ڵوه‌شان و كاره‌ساته خوێناوییانه‌ی عێراق، تێیدا ده‌ژیت و پێشكه‌شكردنی كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و كۆتایی هێنان به‌و فەوزایه‌ی كه ئێستا هه‌یه.