نوینەری تایبەتی ئۆباما: داعش ٨ لقی هەیە و مەترسیدارترینیان لە لیبیایە

0

نوچە-شفقنا

نوێنەری تایبەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە تیرۆر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە داعش لە ئاستی جیهاندا ٨ لقی هەیە.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، بێرت مەک گۆرک، راوێژکاری کۆشکی سپی و نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،١٥ی مای رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی داعش لە شاری رەقی سوریا و جەختیشی لەوە کردەوە، کە هێرشکان بۆ سەر ئەم گروپە تەنها لایەنی سەربازی نییە، بەڵکو رەهەندی دبلۆماسی وئابوریش لە خۆ دەگرێ.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نوێنەری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر رایگەیاندووە، کە داعش لە جیهاندا ٨ لقی هەیە کە مەترسیدارترینیان لە سەر خاکی لیبیا چالاکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com