نوچە-رادیۆ فەردا
جۆن کیری، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی سعودیە گەیشتە جەددە.
مەبەست لەم سەردانەی جۆن کێری باس وگفتوگۆ دەربارەی قەیرانی سوریا، لیبیا و یەمەنە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە لەم سەردانەیدا هەوڵ دەدات، بەرپرسانی باڵای سعودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانە سیاسیەکانی ناوچە لە رێی وتووێژ و دانوستانەوە بانگهێشت بکات.
سعودیە کە یەکێک لە هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەمریکایە، لە ماوەی جەند ساڵی رابردوودا بۆتە بەشێک لە کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی سوریا، لیبیا و یەمەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیار وایە، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی مەی لە ڤییەنا لە دانیشتنێکی هاوبەش لە گە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و نوێنەرانی چەند وڵاتی دیکەی جیهان دۆخی تایبەت بە لیبیا تاوتوێ بکەن و دواتر لە گەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە شەڕی ناوخۆی سوریا کۆبێتەوە.
ئەمریکا وروسیا لە هەوڵدان شەڕە ناوخۆییەکانی لیبیا، یەمەن وسوریا بە ئاراستەی گفتوگۆ و گوشار خستنە سەر هاوپەیمانانی ناوچەیی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن.