نوچە-بی بی سی
بوریس جانسۆن، شارەداری پێشووی لەندەن لە وتارێکدا سەبارەت بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت:هەڵسوکەوتی یەکێتی ئەوروپا هاوشیوەی هەوڵەکانی هیتلەر، سەرۆکی نازیەکانی ئەڵمانیایە بۆ باڵادەستی و زاڵبوون بە سەر ئەوروپادا.
جانسۆن کە وەک یەکی لە لایەنگرانی جوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەم وتارەی پیشکەش کردووە دەڵێت: هیتلەر و ناپلیۆن هەوڵەکانیان بۆ یەکخستن و یەکپارجەکردنی ئەوروپا شکستی هێنا و یەکێتی ئەوروپاش لە ئیستادا ئەم هەوڵانە دووبارە دەکاتەوە.
شارەداری پێشووی لەندەن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەولەکانی یەکێتی ئەوروپا لە چەشنی هەوڵەکانی هیتلەر و ناپێلۆن ئەنجامەکەی دەبێتە شکست و تراژیدی.
جانسۆن ئەوەش دەخاتە روو، کە کێشەی سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لەوەدایە کە هیج مەرجەعێکی یەکگرتووی تێدا بەدی ناکرێ کە لە لایەن تێکڕای ئەندامانەوە رێزی بۆ دابنرێ و بڕیارەکانی پەیڕەو بکەن.جانسۆن هەروەها بۆشایی دیموکراتی لە یەکێتی ئەوروپا بە خاڵێکی لاوازی ئەم یەکیتیە وەسف دەکات.