نەتەوەیەکگرتووەکان ئەشکەنجە لە سعودیە و تورکیا مەحکوم دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

لیژنەی دژە بە ئەشکەنجەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە ئەرکی چاودێری کردنی بەرێوەچوونی بڕیاراتی کۆنوانسیۆنی جنیف لە دژی ئەشکەنجەی لە ئەستۆیە، کردەوەی بەردەوامی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی ناشیاوی لە تورکیا و سعودیە مەحکوم کردووە.

سەرباری ئەمەش، بە گوتەی ئەم لیژنەیە کە لە ١٠ شارەزای سەربەخۆ پێکهاتووە، ئەشکەنجە لە تورکیا سیتماتیک و بەربڵاو نەبووە.

ئالێسیڤ برۆنی، کارناسێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئەشکەنجە، تورکیای راسپارووە کە خۆیان بۆ هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ئامادە بکەن.

لیژنەی دژ بە ئەشکەنجە هەروەها نیگەرانی خۆی دەربارەی بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان لە سعودیە دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com