نوچە-دیپلماسی ایرانی
فەرماندەی زانکۆی ئەفسەری و پەروەردەی پاسداری ئیمام حسێن، باس لە ناردنی ١٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەم زانکۆیە بۆ سوریا و عێراق دەکات و دەڵێت: ئامانجمان راپەڕاندنی کاروباری راوێژکاری، فەرماندەیی و راهێنەرییە.
سەردار مورتەزا سوفاری، فەرماندەی زانکۆی ئەفسەری و پەروەردەی پاسداری ئیمام حسێن، لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی تەسنیم گوتویەتی: لە یەک ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە فرماندە و راهێنەرانی ئەم زانکۆیە بۆ راپەڕاندنی ئەرکی دیاریکراو رەوانەی سوریا و عێراق کراون.
سەفاری ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە، کە ژمارەیک لەم هێزانە گەڕاونەتەوە بۆ ئێران و ژمارەکیشیان لێ کوژراو وبریندار بووە، هەروەها ئاماژەش بەوە دەدات کە ژمارەیەکیش بە گوێرەی پێویست لە سوریا و عیراق ماونەتەوە.