نوچه‌نێت- سكای نیوز
له سایه‌ی لاوازی حكومه‌ت و شیواوی سیایی و ململانێی تایفیدا گروپه تیرۆرستییه‌كان، خاكێكی به‌پێتییان له عێراق دۆزیوه‌ته‌وه بۆ گه‌شه‌كردن و فراوانبوون، به‌مدواییانه عێراق بوه‌ته بێشكه‌ی هه‌موو گروپه چه‌كدارییه‌كان، به نزیكه‌یی له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا هه‌ن كه ده‌وڵه‌تی لێنیه.
ئه‌م رۆژانه مه‌یدانی عێراق پڕه له ده‌یان گروپی چه‌كدار، كه ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا به‌شده‌كه‌ن، دیارترین ئه‌و گروپانه ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ن كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات له رووی دارایی و سه‌ربازی و مه‌عنه‌وییه‌وه، به ئاشكراش حكومه‌ت پشتگیری‌یان لێده‌كات بێ هیچ چاودێرییه‌ك.
میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و جه‌یشی مه‌هدی و لیوای ئه‌بو فه‌زل عه‌باس وفه‌یله‌قی به‌در و سوپای موختار، دیارترین ئه‌و گروپه شیعه چه‌كدارانه‌ن كه توانای دارایی و مرۆیی زۆریان هه‌یه و پشتیوانی بێسنوری ئیرانیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و میلیشیایانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق دروست بوون (فه‌یله‌قی به‌در له ساڵی 1981 له ئێران دامه‌زراوه) و هه‌ندێكی تریشییان دوای ساڵی 2003 دروست بوون ( عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له ساڵی 2007) دامه‌زراوه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وتنی گروپی تری به‌خۆوه بینی.
له‌گه‌ڵ داگیر كردنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی خاكی عێراق، له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێش دووساڵ، خۆبه‌خشی شیعه و گروپی چه‌كداری نوێ ده‌ركه‌وتن (حه‌شدی شه‌عبی) كه به‌مدواییانه بوونه ئامرازی سه‌ره‌كی حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش.
زۆرینه‌ی ئه‌م میلیشیایانه پشتیوانی حكومه‌تییان به‌ده‌ستهێناوه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق گوتی ” حه‌شدی شه‌عبی رێكخراویكی ئه‌منییه له‌ناو ده‌زگای ئه‌منی عیراقی‌دا”، له ساڵی 2015 بودجه‌یان به 60 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌م میلیشیایانه هه‌زاران چه‌كدارییان هه‌یه، به گشتی ژماره‌ی هه‌موویان له ژماره‌ی سوپای عێراق زیاتره، بۆ نمونه حه‌شدی شه‌عبی 60 بۆ 90 هه‌زار كه‌س ده‌بن، فه‌یله‌قی به‌دریش نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س.
جگه له‌وان گروپی چه‌كداری تریش هه‌ن كه سه‌ر به هیچ یه‌كه‌یه‌ك نین، له هه‌ندێك شاری عێراقدا له چه‌ند خێزانێك پیكهاتوون بۆ به‌رگری كردن له ناوچه‌كانیان له ده‌ستی قاعیده و داعش.
له‌به‌رده‌م ئه‌م دیمه‌نه‌ی گۆڕه‌پانی عێراق، كه پڕه له میلیشیای چه‌كدار، پرسیارێك دێته ئاراوه سه‌باره‌ت به رۆڵی حكومه‌ت له چۆنیه‌تی دابین كردنی ئاسایش له سایه‌ی هه‌ژموونی گروپه چه‌كدارییه‌كان كه ورده ورده خزاوه‌ته ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت.