نوچه‌نێت-ئه‌لجه‌زیره
نوسه‌ر نۆلان پیته‌رسۆن له وتارێكیدا له گۆڤاری ناشیۆناڵ ئینترێست ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هێڵه‌كانی پێشه‌وه به‌شداری جه‌نگی دژی داعش ده‌كه‌ن له عێراق، له و له ناوچه گه‌رمه‌كانی شه‌ڕی دژه داعش بڵاوه‌یان پێكراوه.
نوسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه بنكه ئه‌مریكییه‌كه‌ی نزیك هه‌ولێر فڕۆكه‌ی ئاپاتچی هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی هه‌واڵگری و فڕۆكه‌ی چاودێری و پشكنینی لێیه، ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی جۆراوجۆر له به‌شه سه‌ربازییه جیاوازه‌كان هه‌ن كه بۆ پرۆسه‌ی چه‌كداری تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێن.
پییته‌رسۆن دەڵێت، ئه‌ركی ئه‌م فڕۆكانه هه‌ماهه‌نگی و پێدانی پشتیوانییه به هێزی پێشمه‌رگه له دژی چه‌كدارانی داعش، هه‌ر له‌وێ هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا بڵاو بوونه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ و هاوكاری و پشتیوانی به هێزی پێشمه‌رگه له‌كاتی جه‌نگدا.
پشتیوانی و هاوكاری
نوسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌و هاوكارییانه پێویستییان به ئاماده‌یی هێزی ئه‌مریكا هه‌یه له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئامانجی فڕۆكه‌كان كه تۆپباران و هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه وا له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تێدایه.
هاوکات له‌سه‌ر زاری ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكا كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی جه‌نگ له عێراق بڵاو بوونه‌وه و ناوچه‌ی مه‌ترسیداریشن.
هەروەها ژێرخانی بنكه ئه‌مریكییه‌كه‌ی نزیك هه‌ولێر، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فراوان بوه، ژماره‌ی هێزه‌كان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، ژماره‌ی خێوه‌ت فڕۆكه و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌شت مانگ له‌مه‌وپێشه‌وه.
هه‌روه‌ها جەخت لەوەدەکاتەوە، ئه‌م فراوان بوونه ره‌نگده‌ره‌وه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایه له عێراق، رۆڵی گرنگیش بۆ سوپای ئه‌مریكایه له جه‌نگی زه‌مینی دژی داعش.
نوسه‌ر ئاماژه‌ی به وته‌ی به‌رپرسێكی سه‌ربازی له یه‌كێك له بنكه‌كانی چه‌كی ئاسمانی له كه‌نداو كردوه كه ده‌ڵێت، پنتاگۆن وایدانابوو كاری ئه‌م بنكه‌یه له نزیك هه‌ولێر له سێ بۆ پێنج ساڵ بێت، به‌ڵام ئێستا پلان هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر.
نوسه‌ر ئەوەش دەخاتەروو، كه ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ دروست كردنی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێكردنه‌وه‌ی كۆنه‌كان، ئه‌مه جگه له بنكه‌كانی باكوری ئه‌فریقا و ئه‌فغانستان.
پیته‌رسۆن ده‌ڵێت ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا بۆ زیاد كردنی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پلانی كۆشكی سپی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی له ناوچه‌كه گۆڕاوه، ئاماژه‌شی به‌وه كردوه كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و 10 هه‌زار له ئه‌فغانستان بڵاو بوونه‌وه.