داعش  باری نائاسایی راگەیاند

0

نوچەنێت-خبر انلاین

کەناڵی تەلەفزیۆنی “سی.ئێن.ئێن” لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە دەڵێت: داعش باری نائاسایی راگەیاندووە.

سی.ئێن.ئێن، رۆژی شەممە ١٤ی مەی رایگەیاند: بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا لە نزیکەوە بارودۆخەکەیان لە ژێر چاودێریدایە و دەڵێن داعش هەستی بەوە کردووە کە بەمزووانە لە شاری رەقەی سوریا گەمارۆ دەدرێن.

سێتیڤ وارن، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، رۆژی هەینی 13ی مەی ئاشکرای کرد، بە پێی زانیارییەکان داعش لە شاری رەقە باری نائاسایی راگەیاندووە.

وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش هەروەها دەڵێت: لەوەی کە داعش هەستی بە مەترسی کردووە ئاگادارین.

سی.ئێن.ئێن هەروەها دەڵێت: زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە داعش لە دەورووبەری رەقە لە جموجۆڵدان و هەوڵیان ئەوەیە کە لە هەندێک لە ناچەکان بەرامبەر بە ئەگەری هێرشی ئاسمانی و  زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان رێوشوێنی تایبەت بگرنە بەر.

شاری رەقە وەک ناوەندی پارێزگای رەقە دەکەوێتە باکوری رۆژهەلاتی سوریاوە. ئەم شارە لە ساڵی 2013 لە میانەی شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە سەرەتا لە لایەن بەرەی نوسرە وە کۆنتڕٶڵکرا و، دواتر کەوتە دەستی داعش وەک ناوەندی خەلافەتی ئەم گروپە دیاریکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com