نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی رۆژی شه‌ممه بوونی رێكکە‌وتنێكی له نێوان هێزه سیاسییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی سوننه‌كان ئاشكرا كرد بۆ لابردنی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
قه‌یرانی سیاسی زیاتر روو له گرژی كرد دوای چوونه ناوه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ په‌رله‌مان، كه له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه پشتگیری ده‌كران و دواتر په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لایه‌نه‌كانی تر مانگرتنیان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان راگه‌یاند.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به ئاماده نه‌بوونی ژماره‌یه‌ك فراكسیۆن دانیشتنی په‌رله‌مانییان ئه‌نجامدا و ده‌نگیان به لابردنی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به نایاسایی هه‌ژماری كرد و ده‌نگی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیستی “وه‌ته‌نیه” و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ و ژماره‌یه‌كی تری مانگرتوو له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له ماڵی په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مه‌لا له عه‌مان رێككه‌وتوون دووباره باس له بیرۆكه‌ی گۆڕینی سه‌لیم جبووری بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه نزیكترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه پشتیوانی له پاڵاوتنی محه‌مه‌د ته‌میمی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده و سه‌ركرده له به‌ره‌ی موتڵه‌گ بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
هاوپه‌یمانی موته‌حیدون و په‌رله‌مانتارانی حزبی ئیسلامی، به توندی گۆڕینی جبوری ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ئاراسته‌یه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش پشتیوانی لێده‌كه‌ن.