ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جولی، ئەرکی خوێندنی خێزانێکی کەمبودی لە ئەستۆ دەگرێت

0

نوچە.نێت

 
هەموو دەزانین کە ئەستێرەی جیهانی ئەنجلینا جولی، بەوە ناسراوە کە بەردەوام کاری چاکە و مرۆڤانە ئەنجام دەدات، هەر بۆیە ئەم هەڵسوکەتەوی بۆ مناڵەکانی ماوەتەوە کە بەخۆشەویستی و کاری خێرخوازیەوە مامەڵە لەگەڵ بەرامبەر و خەڵکی فەقیرو هەژاراندا بکەن.

 بەپێی ماڵپەری ديلي ميل”ی بریتانی، ئەنجلینا جولی تەمەن ٤٠ ساڵ، پێش ٦ مانگ لەمەوبەر سەردانی خێزانێکی کەمبودی کرد، لەوکاتەی کە بەکاری وێنەگرتنی فیلمی First They Killed My Father  خەریک بوو، لە کەمبودیا ئەو خێزانە هەژارەی لەنزیکەوە ناسی و بیری لەوە کردەوە کە هاوکاریان بکات و لە دۆخە نالەبارە رزگاریان بکات کە بەدەست هەژاریەوە دەیاناڵاند.
 ئەنجلینا ، بریاری دا هاوکاری مناڵەکان بکات و خوێندنیان لە ئەستۆ بگرێت و نەفەقەی مناڵەکان بدات. چونکە باوکی مناڵەکان بەهۆی  نەخۆشی و زۆری تەمەنیەوە لەکارەکەی دەرکرا بوو بێ ئیش بوو، هەربۆیە ئەنجلینا جولی لەنزیکەوە دۆخی ئەو خێزانەی دەزانی،  چونی کرێی خوێندنی مناڵەکانی لە ئەستۆ گرت لە باشترین قوتابخانەی نیۆرک، کە باشترین قوتابخانەیە لە کەمبودیا، جگە لە بەخشینی جل وبەرگ و دیاری بۆ مناڵەکانیش. 

1463046853_6
1463046853_4
1463046853_9
1463046853_5
1463046853_8
1463046853_10
1463046853_11

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com