یەکگرتوو هەوڵی ئاشتکردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر و رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی دەدات
نوچەنێت
ئەمرۆ شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی. بۆ رەواندنەوەی نیگەرانی و رەخنەکانی عەلی باپیر لەبارەی بەشداری نەکردنی یەکگرتوو لەکۆبوەنەوەکەیان لەگەڵ پارتی، کە بە دەستپێشخەری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڕیار بوو سازبکرێت، سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیان کرد.
دوای ئەوەی بە دەستپێشخەری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان. بڕیار بوو ئەمرۆ دانیشتنی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکگرتوو سازبکرێت، بەڵام دوای کاتژمێرێک لە چاوەڕوانی، شاندی یەکگرتوو ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون، ئەوەش ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی نیگەران کردوو و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی”بەشداری نەکردنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەکە بۆ من جۆرێک لە سەغڵەتی و ئیحراجی تێدا هەبوو.بەڵام کەسێک کە بیەوێت چاکە بکات بیەوێت سوڵح و ئاشتەوایی بکات دەبێت سنگی فرەوان بێت و نەفەسی درێژ بێت، تەحەمولی ئیحراج و سەغڵەتیش بکات”.
هەر ئەمرۆ شاندێکی باڵای یەکگرتوو کە پێک هاتبوون لە مامۆستا صڵاح ا‌لدین ئه‌میندارى گشتى، محه‌مه‌د بهاالدین و مه‌ولود باوه‌موراد و د. صڵاح ا‌لدین بابكر ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى، بەمەبەستی ئاشتکردنەوەو رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سه‌ردانى مامۆستا عه‌لی باپیریان كرد.
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌كوردیو وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان (د. صلاح الدين بابكر) ووتى: ئه‌مرۆ سه‌ردانى به‌رِێز ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامی مان كرد بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه سوپاسى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵ و زه‌حمه‌تانه‌ى كه كێشاویه‌تى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بار‌و دۆخه‌كه .
دوای نیگەرانکرنی، یەکگرتوو هەوڵی ئاشتکردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر دەدات
0
Share.