حزبوڵڵای لوبنان: دژبەرانی سوننە لە  کورژانی مستەفا بەدرەدین بەرپرسیارن

0

نوچەنێت-بی بی سی

حزبوڵڵای لوبنان هێزە شەڕکەرەکانی سوننە وەک هۆکاری کوشتنی مستەفا بەدرەدین، فەرماندەی باڵای باڵی سەربازی خۆی دەناسێنێت.

حزبوڵڵا لە راگەیێدراوێکدا دەڵێت: بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان مستەفا بەدرەدین، بە هۆی هاویشتنی هاوەن بۆ سەر بنکەیەکی حزبوڵڵا لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق گیانی لە دەستداوە.

رۆژی هەینی13ی مەی، کەناڵی تەلەفزیۆنی “المنار” سەر بە حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، کە ئەم فەرماندەیە لە سوریا کوژراوە.

المنار ئاشکرای کردووە، کە فڕۆکە شەڕکەرەانی ئیسرائیلی هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی مانەوەی ئەم فەرماندەیی حزبوڵڵا و لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک لە هاورێیانیشی کوژراون. ئەم کەناڵە لە بەشەکانی دیکەی هەواڵدا هیچ ئاماژەیەکی بە رۆڵی ئیسرائیل نەکردووە.

مستەفا بەدرەدین، لە دایکبووی ساڵی 1960ی زایینییە و هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن، ناوبراو فەرماندەی گشتیی باڵی سەربازی حزبوڵڵایە. هەواڵنێری ئیرنا، وێڕای ئاماژەدان بە پلە و پێگەی سەربازی ناوبراو رایگەیاندووە، کە مستەفا بەدرەدین جێگرەوەی عیماد مەغنیە بووە.

مستەفا بەدرەدین، لە سەرەتای ساڵەکانی 1980 بە تاوانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کوێت و تیرۆری ئەمیری ئەم وڵاتە بۆ ماوەیەک زیندانی کرا، بەڵام دوای داگیرکردنی کوەێت لە لایەن عێراقەوە گەڕایەوە لوبنان و هاوکاریەکانی خۆی لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان دەستپێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com