ئەشرەف غەنی: لە گەڵ شەڕێکی رانەگەیێنراو لە لایەن پاکستانەوە بەرەوڕووین

0

نوچەنێت-ئیسنا

سەرۆککۆماری ئەفغانستان ویڕای وەسفکردنی تالیبان وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە دەڵێت “وڵاتەکەی لە گەڵ شەڕێکی رانەگەێینراو لە لایەن پاکستانەوە کە پێشنیاری ئاشتیی ئەم وڵاتەی رەتکردۆتەوە، بەرەوڕوویە”.

بە گوێرەی رۆژنامەی نەیشن، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان لە میانەی  وتارێکیدا لە پەیمانگای رۆیاڵ یۆنایتێد رایگەیاندووە، لەوەی کە وڵاتەکەی بۆتە مەیدانی شەڕ و پێکدادانی هێزە شەڕکەرەکانی جیهان بە داخە و، دەڵێت: چ کەسانێک لە وڵاتی من شەڕ دەکەن؟ چیچانەکان، چینییەکان، ئۆزبەکەکان، بەڵام زۆرترین رێژەی شەڕکەرەکان سەر بە پاکستانە و کێشەی سەرەکی ئێمەش ئاشتییە لە گەڵ پاکستان، غەنی جەختی لەوە کردۆتەوە، کە لە لایەن پاکستانەوە شەڕێکی رانەگەیێنراو لە ئارادایە و ئەم بابەتەش لە میانەی سەردانی بۆ پاکستان لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەخاتە بەرباس.

سەرۆککۆماری ئەفغانستان، لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی، ئێمە نابینە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەن و وڵاتێک و تالیبانی پاکستانی وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە وەسف دەکات.

ئەشرەف غەنی  رەتیدەکاتەوە کە وڵاتەکەی بووبێتە بنکەیەکی ئەمن بۆ تالیبان بەڵام دان بەوەدا دەنێت کە تۆڕێکی بەربڵاوی لە ئەفغانستان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com