واشنتۆن: لە زەریف بێ هیوا بووین

0

نوچەنێت-تسنیم

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە پەیامی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی کوژرانی فەرماندەی باڵای سەربازی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند کە واشنتۆن لە زەریف نائومێد بووە.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کونفڕانسێکی رۆژنامەوانی دەڵێت: ئێمە دەزانین کە ئێران پشتیوانی تیرۆریزمە و بەردەوامە لە یارمەتیکردنی حزبوڵڵای لوبنان، کە لە لیستی رێکخراوەکانی پشتیوانی تیرۆریزمدایە.

جۆن کێربی سەبارەت بە مستەفا بەدرەدین، گەورە فەرماندەی حزبوڵڵای لوبنان گوتویەتی: بەدرەدین لە راستیدا بە هۆی رۆڵی لە  بۆمبدانانەوەی ١٢ی سێبتامبەری ١٩٨٣ لە باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنسە لە کوێت، کە بووە هۆی کوژرانی پینج کەس مەحکوم کرابوو. کێربی دەڵێت: حزبوڵڵای لوبنان لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستیەکاندایە، هەر بەم پێیەش لە زەریف نائومێدبووین، لەوەی کە وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بەم رووداوە وەها هەستێکی هەیە.

کێربی جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە ناردنی پەیام بۆ حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن زەریفەوە هاوبەش نییە و دەشڵێت ئەمریکا  ئێستاش حزبوڵڵا وەک گروپێکی تیرۆرستی دەناسێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com