ئەڵمانیا: روسیا بە ئەنجامدانی هێرشی سایبەری تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت-شفقنا

بەرلین ویڕای تۆمەتبارکردنی روسیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سایبەری دەڵێت: دەزگاکانی زانیاری مۆسکۆ هێرشی سایبەرییان بۆ سەر سیستەمەکانی کۆمپیوتەری ناوخۆی دەوڵەتی ئەڵمانیا بەڕێوەبردووە.

سەرۆکی دەزگای زانیاری ناوخۆیی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە گوتوویەتی: بەشێک لەو هێرشە سایبەریانە کە لە لایەن روسەکانەوە کراوەتە سەر سیستەمەکانی کۆمپیوتەری دەوڵەتی ئەڵمانیا دەگەرێتەوە بۆ ٧ تا ١١ ساڵی رابردوو.

ئەڵمانیا روونی دەکاتەوە، کە یەکێک لە سەرەکیترین هێرشە سایبەریەکان دەگەرێتەوە بۆ مانگی مای ٢٠١٥، بەڵام دوای ئەوەی کە ئەم هێرشانە ئەنجامدراوە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا نەیتوانیوە راپۆرتەکانی پەرلەمان سەبارەت بەوەی کە ئەم هێرشانە لە لایەن روسیاوە ئەنجام درابێت پشتڕاست بکاتەوە.

بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەوە دەخەنەڕوو، کە لە ماوەی ساڵانی رابروودا روسیا هێرشە سایبەریەکانی بە شێوەیەکی ئامانجدار لە دژی ئەم وڵاتە بەڕێوە بردووە و مەبەستی لەم هێرشانە  دەستخستنی زانیاری ستراتیژییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com