ئۆباما: بەرامبەر بە روسیا لە گەڵ وڵاتانی باکوری ئەوروپا هاوپەیمانین

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا و سەرکردەی پێنج وڵاتی باکوری ئەوروپا جەخت لە هەڵوێستی هاوبەشی خۆیان بەرامبەر بە چالاکییە سەربازییەکانی روسیا دەکەنەوە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا  رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی لە گەڵ سەرۆکی وڵاتانی سوید، نەرویج، فینلاندا، دانمارک و ئایسلاندا کۆبووەوە.

بە گوێرەی هەواڵنێری رۆیتەرز، ئۆباما لە میانەی ئەم  دیدارەیدا رایگەیاندووە، کە هەر شەش وڵاتەکە سەبارەت بە “هەنگاوی سەربازی دوژمنکارانە”ی روسیا لە ناوچەی باکوری ئەوروپا نیگەرانی هاوبەشیان هەیە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەوە دەخاتەڕوو، کە  لە گفتوگۆکانیان لە گەڵ روسیا بەردەوام دەبن و خوازیاری هاوکاری زیاترن لە گەڵ ئەم وڵاتە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەبارەت بە ئامادەیی و هێزی سەربازی  وڵاتەکەی دڵنیایە و داوا لە روسیا دەکات، کە چالاکییە سەبازییەکانی خۆی بخاتە چوارچێوەی رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکانەوە.

ئەم لێدوانەی ئۆباما لە کاتێکدایە، کە ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا بە توندی رەخنەی لە دەستپێکی چالاکی سیستمی بەرگری ئەمریکا لە رۆمانیا گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com