ئەنجومەنی ئاسایش: بۆکۆ حەرام تاوانی جەنگیی ئەنجامداوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا گروپی ئیسلامگەرای بۆکۆحەرام بە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆیی و تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات.

ئەنجومەنی ئاسایش لە راگەیێندراوی خۆیدا دەڵێت: چالاکییەکانی بۆکۆحەرام بە ئاراستەی هەڕەشە کردن لە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەی رۆژئاوا و ناوەندی ئەفریقا بەردەوامە و هاوکات داوای لەم گروپە کردووە، کە کۆتایی بە توندوتیژیەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بهێنێت.

بۆکۆ حەرام کە لە گەڵ داعش بەیعەتی کردووە، لە ئەفریقا و وڵاتانی وەک مالی و نیجریا چالاکی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com