حەشدی نیشتمانی هێرشی لە میحوەری باشیک دەستپێکرد

0

نوچەنێت
هێرشی حەشدی نیشتمانی بۆ سەر گوندێکی میحوەری باشیک دەستپێکردووە بەڵام پێشمەرگە بەشداریی هێرشەکەی نەکردووە.


حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیک بە (رووداو)ی راگەیاندووە: لە دوای کاژێر 5:00-ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14-5-2016 هێزێکی حەشدی  نیشتمانی بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشیان بۆ سەر گوندی کانونە لە میحوەری باشیک دەستپێکردووە.

بەرپرسی میحوەری باشیک گوتوویەتی: هێزەکە گەیشتوونەتە دەورووبەری گوندەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچوونەتە ناوی و کۆنترۆڵیان نەکردووە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

ئەو فەرماندەیە ئاشکرای کردووە: کە پێشمەرگە بەشداریی هێرشەکە ناکات، بەڵام لە ئامادەباشی تەواوداین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com