نوچە.نێت
شاجوانی پێشتری مەغریب فاتی جەمالی، بانگهێشتی فیستیڤاڵی” کان”نەتەوەیی بۆ دەوری ٦٩ کرا، بۆ کردنەوەی فیستیڤاڵەکە بە ئامادە بونی چەند نمایشکارێکی جیهانی بیلا حەدید، کە پێشتریش هەردووک وەک نمایشکار بۆ وێنەگرتنی ریکلام لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەیەکەوە بەشدار بوون.
فاتي، ئەوەی ئاشکرا کرد کە “بانگهێشت نامەیەکی تایبەتی پێگەشتوە بۆ بەشداری بونی لە فیستیڤاڵی سینەمای جیهانی”.
فاتی لە رۆژی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا رایگەیاند کە ” شەرەفێکی گەورەیە بە گەشتنی ئەم بانگهێشتە تایبەتە ، هەست ئەکەم ئەمە هەنگاوێکی تازەیە، بۆ ژیانی من وەک ئەکتەرێک بەگشتی لە وولاتە عەرەبەیەکاندا بەتایبەت لە ووڵاتەکەی خۆم مەغریب.
هەر لە دیدارەکەدا فاتی، ئاشکرایکرد کە” بۆ مانگی رەمەزان لە ٣ زنجیرە درامای مەغریبی بەشداری کردوە،ئەو وتی ” ئەم کارە وەک تاقی کردنەوە دەبێت بۆ من، دڵنیام دەنگدانەوەی زۆری دەبێت بە تەنیا لە مەغریب دا نە بەڵکو لەهەموو ووڵاتانی عەرەبیش”.
